ترێندی هەفتە
سەنا بەرزنجی گۆرانی بۆ کوڕە رەشتاڵەکان دەڵێت و ستایلەکەی هەڵوێستیش ترێند بوو
964+
پەری ساڵح
هەفتەیەکی پڕ بەرهەم و چالاکی هونەری بوو، بڵاوکردنەوەی دوو گۆرانیە رەشتاڵەکەی سەنا بەرزنجی و ئینستاگرامەکەی عەزیز وەیسی، هەڵوێست محەمەدیش بە جلی نانەواوە بووە ترێندی سۆشیال میدیا.
لە سلێمانی یەکەم نمایشی فیلمی شین بە بەشداری ئەکتەران و هونەرمەندان لەسەر فەرشی سور بەڕێوەچوو، کە تێچووەکەی 180 هەزار دۆلار بوو، شەش ئەکتەر رۆڵی سەرەکیان هەبوو وەک گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد و کەژان عەبدولوەهابی پێشکەشکار و شەماڵی عەبەرەش، بەڵام هەڵوێست باسە گەرمەکە بوو دەزانن بۆ، چونکە لەبری قات و بۆینباخ، بە تاک جلێکی ئارداوییەوە دەرکەوت .
شیرین عەبدولوەهاب و و حوسامی هاوسەری سەریان لە دنیا شێواندووە, بەڵام دواین هەواڵی جیابوونەوەیانە بەشێوەیەکی فەرمی.