دیمكهنێكى ده‌ره‌وه‌ى بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل وپەلی خۆراکى هەولێر كه‌له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه
به‌شه‌خۆراكى ده‌یه‌م 70%ـى دابه‌شكراوه
بریكاره‌كانى ده‌روروبه‌رى هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شێك له به‌شه‌خۆراكى ده‌یه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شكراوه و ئه‌وه‌ى ماوه بریكاره‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێرن كه تا ئێستا لیستى ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
خۆراکى هەولێر، ئاگادارى بریكاره‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێرى كردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لیست و به‌شه خۆراكى ده‌یه‌مى ئه‌مساڵ وه‌ربگرن.
دلێر عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، به 964ـى وت، به‌هۆى هاتنى پشووه‌كانه‌وه ده‌مانه‌وێت ته‌واوى به‌شه‌خۆراكى ده‌یه‌م دابه‌ش بكرێت و هاوڵاتیان سودى لێ ببینن.
وتیشی “تا ئێستا 70% ئه‌و به‌شه‌خۆراكه دابه‌شكراوه و 30% ماوه ئه‌ویش تایبه‌ت به بریكاره‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته بریكاره‌كان تاوه‌كو رۆژى 24.12.2023 سه‌ردانمیان بكه‌ن و به‌شه خۆراكه‌كه‌شیان وه‌ربگرن.
بەشەخۆراکی دەیەمی ئه‌مساڵ كه لەسەر لیستی مانگی كانوونى یه‌كه‌مى 2023 دابه‌ش ده‌كرێت، بریتین له زه‌یت له جۆرى (الدار)، دۆشاوى ته‌ماته، شه‌كر، نیسك و برنج.