دیمه‌نێكی كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانه‌وه... وێنه: شاره‌وانى قه‌ره‌داغ
شاره‌وانى قەرەداغ: حاویه‌مان داناوە دزراوە
به‌شێك له گونده‌كان زبڵ و خاشاك بە په‌رش و بڵاوی فڕێدەدەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى قه‌ره‌داغ ده‌ڵێت، “بۆ زۆربه‌ى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان حاویه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك زبڵى تێدا كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه حاویه‌كان ماون و زبڵه‌كه‌شیان به بڵاوى فڕێده‌ده‌ن”.
دلیڤان عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌رده‌داغ به 964ـى وت بۆ هه‌موو گوندێكی سنووره‌كه‌یان حاویه‌یان داناوه به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌به‌شێكی ئه‌م گوندانه حاویه‌كان نه‌ماون و دزراون”.
وتیشی “خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان زبڵ و خاشاكه‌كانیان به بڵاوی فڕێده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌رگى كۆمپانیا و ئێمه‌شی قوڕستر كردووه”.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى كه شاره‌وانى قه‌ره‌داغ بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ده‌بیندرێت كارمه‌ندانى ئه‌و كۆمپانیایه رێگاى سه‌ره‌كى گونده‌كانى گه‌ره‌زیل، قاره‌مان و قەرەداغ پاكده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، پێشتر كارمه‌ندانى ئه‌م كۆمپانیایه هه‌فتانه چوار جار زبڵى ئه‌و گوندانه‌یان كۆده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌فته‌ى یه‌كجار ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ى دارایی ئه‌و كۆمپانیایه گه‌ڕانده‌وه كه له‌كاتى خۆیدا حكومه‌ت پاره‌یان پێنادات.
داواشی له هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ی كرد هاوكاریان بكه‌ن و به‌وشێوه په‌رت و بڵاوه زبڵ و خاشاكه‌كانیان فڕێنه‌ده‌ن.
له‌سنوورى قه‌ره‌داغ 86 گوند هه‌یه ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئۆڕانوس ئه‌نجام ده‌درێت و شاره‌وانیش چاودێری كاره‌كانى ده‌كات.