وادەکە دیاریکراوە

وەزارەتی شارەوانی داوای پلانی 2024 دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی نووسراوێکەوە داوا لە سەرجەم شارەوانییەکان دەکات پلانی 2024ـی خۆیان بۆ وەزارەتەکەیان بنێرن.

نووسراوەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییە گشتییەکان کراوە و ئەوانیش ئاراستەی سەرجەم شارەوانییەکانیان کردووە.

ئاوات عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵانە پێویستە شارەوانییەکان پلانی پڕۆژە پێویستەکانیان بنێرن و هەروەها ئاماژە بە سەرجەم پڕۆژە تەواونەکراوەکان و ئەوانەش بکەن کارکردن تێیدا وەستاوە.

وتیشی، “شارەوانییەکان پڕۆژەکان لەسەر دوو بوودجە پۆڵێن دەکەن و دەیخەنە پانەکانیانەوە، یەکەمیان لەسەر داهاتی 15%ـی شارەوانی و ئەوەی دیکە لەسەر داهاتی 100%ـی فرۆشتنی زەوییە نایابەکان”.

بەپێی ئەو نووسراوەی وەزارەتی شارەوانی دەریکردووە، دوا وادە بۆ ناردنی پلانی شارەوانییەکان 1.2.2023ـیە و “هەر شارەوانییەک ناردنی پلانەکەی لەو وادەیە زیاتری پێبچێت خۆی بەرپرسیار دەبێت”.

وەزارەتی شارەوانی دەیەوێت بنه‌سڵاوه‌ لە لافاو رزگار ...

وەزارەتی شارەوانی دەیەوێت بنه‌سڵاوه‌ لە لافاو رزگار بکات