لە خانەقین
دەوروبەری بەنداوی ئەڵوەن سەوز دەکرێت
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
بە هەڵمەتێکی فراوان لەلایەن هونەرمەندان و چاالاکوانانەوە دەوروبەری بەنداوی ئەڵوەن لە خانەقین سەوز دەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023 هەڵمەتەکە دەستیپێکرد و نەمام دەچێندرێت و ئەڵوەن سەوز دەکرێت.
ماجید شالیار هونەرمەندێکی خانەقینە و سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکەیە، بە 964ـی وت، سەوزکردنی خانەقین ئەرکی هەمووانە، ئەمڕۆ 125 نەماممان رواندووە و دروستکردنی دارستانێک لە دەوروبەری بەنداوی ئەڵوەن، دەبێتە هۆی ئەوەی شوێنی حەوانەوە هەبێت بۆ خێزانەکان و کەشێکی پاک دەستەبەر بێت لەو ناوچەیە.
ئەندازیار ئەحمەد وەسێن، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن بە 964ـی وت، ئەرکی پاراستنی دارەکان لە دەوروبەری بەنداوەکە دەگرینە ئەستۆ و ئاوی پێ دەگەیەنین و ناهێڵین دارەکان وشک ببنەوە.
نەمامەکان لە لایەن کۆمەڵەی کوردستانی سەوزەوە، هەروەها رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانییەوە دابینکراوە و ئامانج لێی زیاتر سەوزکردنی خانەقینە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی