دکتۆرەکەی چی وت؟

شۆكێكی گه‌وره‌ بۆ نه‌یمار

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نەیمار جونیۆر، کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودیە، رووبەڕووی شۆکێکی نوێ بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌شداریی كۆپا ئه‌مریكای 2024 نه‌كات.
رۆدریگۆ لاسمار، پزیشكی تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌یمار كردووه‌، به‌ رادیۆ 98ی به‌ڕازیلی راگه‌یاند، پێشبینیی ده‌كات نه‌یمار له‌ مانگی ئابی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگه‌كان.

نه‌یماری 31 ساڵان، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی كردووه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و كۆتایی هاتووه‌.

به‌ گوێره‌ی قسه‌كانی لاسمار، پێناچێت نه‌یمار به‌شداریی كۆپا ئه‌مریكای 2024 بكات، كه‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییەکەی نێوان بەرازیل و ئۆرۆگوای لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 تووشی پێکان بوو.

نه‌یمار گرێبه‌ستی بۆ دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ هیلالی سعودی كرد به‌ 90 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ ده‌ربكه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی تووشی پێكانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بوو.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بووه‌ته‌ مه‌لها

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بووه‌ته‌ مه‌لها