ئه‌م به‌یانییه‌ عه‌ین ئه‌سه‌د بۆردومان كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رچاوەیەکی ئەمنیی فەرمی، رایگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023 دەوروبەری بنکەی ئاسمانی سەربازی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، کەوتۆتە بەر هێرشی مووشەکی.

سەرچاوەكە به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، دەوروبەری ئەو بنکەیەی کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی به‌ داعشی لێیه‌، لە بەیانی ئەمڕۆدا بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج، کە لە ناوچەیەکی دوورەدەستی بیابان روویداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووه‌، هێرشەکە هیچ بریندار و زیانێکی مادی لە نێوان ریزەکانی ئەو هێزانەی کە لە بنکەکەدان، نەبووە.

هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تیی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام گرووپه‌ چەکدارە شیعییەکان، به‌ تایبه‌تی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق” دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له‌ غه‌زه‌، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق زیاد كردووه‌.

چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کران

چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کران