نزیکە لە دوو کورسى

964: نزیکەى 55 هەزار دەنگى کورد لە کەرکوک فەوتاوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى شیکارى دیسکى هەڵبژاردنى 964، لە کەرکوک 53 هەزار و 472 دەنگى کورد بەفیڕۆ چووە و نەگۆڕاوە بۆ کورسى.

بەپێى ئەنجامى بەرایى کۆمیسیۆن، لیستى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە، لە کۆى بەدەستهێنانى 139 هەزار و 373 دەنگ 126 هەزار و 903 دەنگ گۆڕاوە بۆ کورسى و 12 هەزار و 470 دەنگى ماوە بەفیڕۆ چووە.

هاوکات، لە کۆى 46 هەزار و 709 دەنگى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان، نۆ هەزار و 350 دەنگ بەفیڕۆچووە و نەگۆڕاوە بۆ کورسى.

24 هەزار و 620 دەنگى نەوەى نوێ و شەش هەزار و 55 دەنگى هاوپەیمانى مەشخەڵ و 377 دەنگى پارتى سۆسیالست، بەفیڕۆچون و نەبوون بە کورسى.

بەپێى شیکارى دیسکى هەڵبژاردنى 964، کۆى گشتیى دەنگى بەفیڕۆچوى لایەنە کوردییەکانى کەرکوک، 53 هەزار و 472 دەنگ

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوپەیمانى عروبە، بە 46 هەزار دەنگ خاوەنى کورسییەکە، بۆیە ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشدار ببوایە، ئەو 53 هەزار 472 دەنگە فەوتاوە لە خراپترین حاڵەتدا کورسییەکى بۆ کورد زیاد دەکرد و لە باشترین حاڵەتدا دەبوو بە دوو کورسى.

کێشەى پەنجەمۆر بۆ هەڵبژاردنەکە دروست بوو

کێشەى پەنجەمۆر بۆ هەڵبژاردنەکە دروست بوو