هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی مالیكی شكستی هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، بە پێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە ئه‌مشه‌و لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه راگەیەندرا، نزیکەی نیو ملیۆن دەنگی (530 هەزار و 734) لە سەرتاسەری عێراقدا بەدەستهێنا، ئه‌مه‌ش لەکاتێکدا لە گەورەترین پێگە بەهێزەکانیدا کە بریتین لە بەغدا و به‌سڕه، دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوه و پلەی سێیەمی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و ئه‌نجامانه وا ده‌رده‌خات، كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له هەڵبژاردنەکەدا به تایبه‌تی له به‌غدا، نەیتوانی رکابەری محەمەد حەلبوسی بکات، هه‌روه‌ها له به‌سڕه‌ش ركابه‌ریی ئەسعەد ئەلعیدانیی پارێزگاری شاره‌كه‌ی پێنه‌كرا.
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی مالیكی ته‌نیا له پارێزگای موسه‌ننا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها لە میسان، بابل، کەربەلا، دیوانیە، نەجەف و واسیت پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.