وێنه‌ى كاندیده‌كان مه‌ترسیان بجێهێشتووه
ده‌نگده‌رانى پردێ زیاتر له 10 تۆن پاشماوه‌یان به‌جێهێشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى پردێ زیاتر له 10 تۆن پاشماوه‌ى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى كۆكرده‌وه، دوێنێ له دواى ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، جێیان هێشتبوو.
ریكلامى وێنه‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ش، كه له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ناحیه‌یه‌دا چه‌قێندرابوون، دواى بردنى چوارچێوه‌ى ئاسنه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، پاشماوه‌ى مه‌ترسیداریان له پارچه ئاسنى چه‌قیو له‌سه‌ر ئه‌م رێگایانه‌دا جێهێشتووه.
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، سه‌رۆكى شاره‌وانیى پردێ به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئه‌و بنكانه‌یان پاككردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ ده‌نگده‌ران ده‌نگیان تێدادابوو.
وتیشی “زیاتر له 10 تۆن پاشماوه‌مان كۆكردووه‌ته‌وه و زۆرترین پاشماوه‌ش له بنكه‌ى قوتابخانه‌ى دیلان بووه”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى روونیكرده‌وه به‌پێی رێنمایی هه‌ڵواسینى وێنه‌ى كاندیده‌كان له هه‌ندێك شوێن قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت “سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌بوونیشی كه‌چی له زۆر شوێن پڕۆژه‌كانى شاره‌وانیشیان شێواندوون”.
سه‌باره‌ت به پاشماوه‌ى وێنه‌ى كاندیده‌كان كه دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردن ئاسنى چه‌قیویان له‌سه‌ر رێگاكان به‌جێهێشتووه، وتى “خه‌ڵك چوارچێوه ئاسنه‌كانى ئه‌و وێنانه‌یان بردووه و به كۆسه‌ره بڕیویانه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر كاندیده‌كانه چۆن وێنه‌كانیان هه‌ڵده‌واسن، به‌هه‌مان شێوه لایببه‌ن، به‌ڵام له جیاتى ئه‌وان خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستى فرۆشتیان بردوویانه و به‌و شێوه‌یه‌ش پاشماوه‌ى ئاسنیان به‌جێهێشتووه.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، له لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ئه‌و شوێنانه پاكده‌كه‌نه‌وه و ئاسنه چه‌قیوه‌كانى سه‌ر ئه‌م رێگایانه‌ش لاده‌به‌ن.