پێنج تیم هەن

گەرمیان و زاخۆ تیمی وەڵامدانەوەی خێرایان نییە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە هاوکاری ئاژانسێکی ئەڵمانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرا لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دروست دەکات و تا ئێستا پێنج تیم دروستکراون و هەر تیمێک لە 17 بۆ 20 کارمەند پیکدێت.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان رایگەیاند، دروستکردنی ئەو تیمانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەیە بۆ رووداوە نەخوازاوەکان و تیمەکان بەردەوام لە شار و شارۆچکەکان راهێنانیان پێدەکرێت و کەلوپەکی تایبەتیان پێدراوە.

دواین تیمی وەڵامدانەوەی خێرا، لە رۆژی 14.12.2023 راهێنانی پراکتیکیان پێکراوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئەرکدا دەبن.

“لە راهێنانەکە هەموو بابەتەکانی تایبەت بە فریاگوزاری بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان باسکرا و بە شێوەیەکی پراکتیکی ئەنجامدرا”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان وا دەڵێت.

جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لەم تیمەیان هەیە و بڕیارە لە ساڵی 2024 تیمی لە ئیدارەکانی گەرمیان و زاخۆ دروست بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023، بێستون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، “سەرقاڵی دروستکردنی تیمی وەڵامدانەوەی خێران بۆ گەرمیان و لە ئێستادا ئەندامەکانی دیاریکراون و راهێنانەکانیان دەستپێدەکات”.

هەر ماڵێک لێی بقەومێت کەمپ و هۆتێلی بۆ ئامادەکراوە

هەر ماڵێک لێی بقەومێت کەمپ و هۆتێلی بۆ ئامادەکراوە