964 به‌دواداچوونى بۆ كرد
ده‌نگۆ: له شه‌قڵاوه بە ئاشکرا ئاسك ده‌فرۆشرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه ئاسك بە شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت، 964 سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه كه‌وته خۆى و به‌دواداچوونى بۆ كرد.
باس له‌وه كرا كه له شوێنێكی تایبه‌تى ئه‌و قه‌زایه ئاسكی جۆراوجۆر ده‌فرۆشرێت و له سۆشیاڵ میدیاى تایبه‌تیش به ئاشكرا ریكلام بۆ فرۆشتنیان ده‌كرێت، له‌كاتێكدا به‌پێی یاساى ژینگه و دارستان كڕین و فرۆشتن و ته‌نانه‌ت راوكردنى ئاسك قه‌ده‌غه‌یه.
964 په‌یوه‌ندی به عه‌قید وه‌لى حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی و دارستانى ژینگه‌و دارستانى شه‌قڵاوه كرد، وتی، “ئاگادارنین له سنووره‌كه‌ماندا كارێكی وا بكرێت”.
به‌م شه‌وه پۆلیسى دارستان و ژینگه له‌گه‌ڵ قایمقام، به‌دواداچوونى كرد و شوێنى فرۆشتنى ئاسكه‌كانیان دۆزییه‌وه.
شوێنه‌كه كه‌وتووه‌ته سنوورى ناحیه‌ى كۆڕێ، كه سنوورى كاری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه‌یه و ئه‌و ئاسكانه‌ى لێى ده‌فرۆشرێن له جۆرى ئاسکى “فلودر”ـى به‌لجیکین و تەمەنیان دوو بۆ سێ ساڵە.
عه‌قید وه‌لى حه‌مه‌د، به964ـى راگه‌یاند، دڵنیا بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌و ئاسكانه‌ى له‌و شوێنه ده‌فرۆشرێن ئه‌و ئاسكانه نین، كه له سنووره‌كه‌یاندا راوكرابن.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌و ئاسكانه‌ى له‌و شوێنه ده‌فرۆشرێن، له وڵاتى به‌لجیكاوه هێندراون و له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێریشه‌وه به فه‌رمى هێندراوه‌نه‌ته ئه‌و شوێنه و رێگه‌پێدراون”.
به قسه‌ى عه‌قید وه‌لى، ته‌واوى ئه‌و ئاسكانه‌ى له‌و شوێنه‌ن مه‌نیفێستى هێنانیان له وڵاتى به‌لجیكاوه هه‌یه.