سەرماو سۆڵە دەستپێدەکاتەوە

کەشی هەڵبژاردن گەرمە و کەشوهەوای ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانیش چوار پلە دادەبەزن

964+

فەهمی نەبی

بەشی پیشبینی کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما تا چوار پلە دادەبەزن و لە ئاسمان پەڵە هەور دەردەکەون، لەلایەکی دیکە ئەمڕۆ لە 15 پارێزگای عێراق کەشی هەڵبژاردن گەرمە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزبوویەوە، ئەم دوو رۆژەی داهاتوو، دیسان سەرما و سۆڵە دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت.
خێرایى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێک.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبێتەوە بە 3-4 پلە بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت.

پێشبینی بۆ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى