لە 15 پارێزگای عێراق

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

کاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە 15 پارێزگای عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد.

17 ملیۆن دەنگدەر لە حەوت هەزار و 166 ناوەندی دەنگدان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

6000 کەس خۆیان کاندید کردووە، کێبڕکێ لەسەر 285 کورسی دەکەن، گەورەترین ئەنجومەن لە پارێزگای بەغدا دەبێت کە ژمارەیان 49 ئەندام لەخۆدەگرێت، دوای ئەوەیش ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دێت کە 22 کورسی لەخۆدەگرێت.

لەناو کاندیدەکان هەزار و 600 ژن هەیە، کە دەکاتە رێژەی ٪25ی کۆی ژمارەی بەربژێرەکان، 10 کورسیش بۆ پێکهاتەی مەسیحی و ئێزدی و سابیئەکان دیاریکراون.

ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی 2019 دوای خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاوڵاتیان هەڵوەشێنرانەوە.

ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای ساڵی 2003 و کەوتنی رژێمی سەدام دروستکران و یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ساڵی 2005 بوو کە پارێزگاکانی هەرێمش بەشداربوون.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، دوای 24 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنرێت.

تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پ...

تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات