چوار بنكه‌ چاودێرى خۆڵبارین ده‌كه‌ن

له‌ سنوورى هه‌ولێر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كیلۆگرام خوڵ باریوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر بۆ 964 ئاشكراى كرد، له‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك مانگدا له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر خۆڵبارین رووبه‌رى 425 ملیۆن مه‌تردوجاى گرتووه‌ته‌وه‌ و  چوار بنكه‌شیان هه‌یه‌ بۆ چاودێریكردنى خۆڵبارین.

دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، جگه‌ له‌ ناو فه‌رمانگه‌كه‌یان، له‌ سێ بنكه‌ى دیكه‌ش چاودێری خۆڵبارین ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وانیش كه‌وتوونه‌ته‌ كۆیه‌ و هه‌ریر و پیرمام.

وتیشی “كۆی گشتى خۆڵبارین له‌و رووبه‌ره‌ بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك مانگ، یه‌ك ملیۆن و 121 هه‌زار و 700 كیلۆگرام خۆڵباریوه‌”.

به‌پێی داتاكانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌، له‌ بنكه‌ى ناو فه‌رمانگه‌ى هه‌ولێر له‌ رێكه‌وتى 9.11.2023 تاوه‌كو 10.12.2023، رووبه‌رى 383 ملیۆن مه‌تردوجا به‌ڕێژه‌ى 2.06 گرام خۆڵ باریوه‌، كه‌ كۆى گشتى خوڵبارینه‌كه‌ ده‌كاته‌ 788 هه‌زار و 980 كیلۆگرام خۆڵ.

له‌ بنكه‌ى پیرمام له‌ رێكه‌وتى 9.11.2023 تاوه‌كو 6.12.2023 رووبه‌رى 10 ملیۆن مه‌تردوجا به‌رێژه‌ى 0.28 گرام خۆڵ باریوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ دوو هه‌زار و 800 كیلۆگرام خۆڵ.

له‌ بنكه‌ى كۆیه‌ له‌ رێكه‌وتى 8.11.2023 تاوه‌كو 4.12.2023 رووبه‌رى 25 ملیۆن مه‌تردوجا به‌رێژه‌ى 13.04 گرام خۆڵ باریوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 326 هه‌زار كیلۆگرام خۆڵ.

له‌ بنكه‌ى هه‌ریر له‌ رێكه‌وتى 1.11.2023 تاوه‌كو 6.12.2023 رووبه‌رى حه‌وت ملیۆن مه‌تردوجا به‌رێژه‌ى 0.56 گرام خۆڵ باریوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ سێ هه‌زار و 920 كیلۆگرام خۆڵ.

له‌ سنوورى هه‌ولێر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كیلۆگرام خوڵ باریوه‌

بەهۆی خۆڵبارینەوە 47 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

بەهۆی خۆڵبارینەوە 47 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران