بەهۆی خۆڵبارینەوە 47 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
شەوی رابردوو خۆڵبارینێکی چڕ شاری کەرکوکی گرتەوە و تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بوو، کە بەهۆیەوە 47 کەس لەو پارێزگایە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەو کەسانە تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون و رەوانەی نەخۆخانەکانی ناو شاری کەرکوک و قەزاو ناحیەکان کراون.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندن فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەو ئامارەی بە 964 دا و وتی، لە ماوەی 12 کاتژمێردا ئەو ژمارەیە لە خەڵک رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لە 8ـی شەو تا 8ـی بەیانی.
بە قسەی ئەو، دوای چارەسەری پێویست هیچ یەک لەو بەرکەوتووانە لە نەخۆشخانەکان نەماون.