ساڵی نوێ بچن

ئاوی شارەزوور هاوبەشی نوێ وەرناگرێت

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور تا ساڵی نوێ مامەڵە بۆ هیچ هاوبەشێکی نوێ ناکات، بەڵام وەرگرتنی پارەی قەرزی ئاو لە لایەن کۆمپانیای پێوەری زیرەک بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور دانیشتووانی سنورەکەی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەمڕۆ یەكشەممە 17.12.2023ـەوە مامەڵەی هاوبەشی ئاو رادەگیرێت تا بەرواری 2.1.2024.

فەرمانگەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە بەهۆی سفرکردنەوەی حساباتی کۆتایی ساڵ ئەو بڕیارەیان داوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەرگرتنی پارەی ئاو لەلایەن کۆمپانیای پێوەری زیرەکەوە بەردەوام دەبێت”.

ئاوى خواردنەوەى شارەزوور دەخرێتە ژێر سیستمى چاودێرییە...

ئاوى خواردنەوەى شارەزوور دەخرێتە ژێر سیستمى چاودێرییەوە