کێ دەبێتە جێگرەوەی؟

راهێنەری یانەی دهۆک دەستیلەکارکێشایەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەمشەو یانەی دهۆک دەستلەکارکێشانەوەی سلێمان رەمەزان راهێنەری یانەکەی پەسندکرد، ئەمەش دوای چەندینجار داواکاری.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، پێشتریش راهینەری یانەی دهۆک داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، بەڵام کارگیری یانە قەبوڵی نەدەکرد، ئەمجارە راهێنەر سووربوو لەسەر بڕیارەکەی.

بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی سلێمان رەمەزان، بۆ ماندووبوونی ئەو راهێنەرە دەگەڕێتەوە لەرووی تەندروستیەوە پێویستی بە پشوو هەبوو، جگە لەوە سەرقاڵی بڕوانامەی proیە.

سلێمان رەمەزان، راهێنەری دەستلەکارکێشاوەی یانەی دهۆک بە 964ی وت، “ماوەی دوو ساڵە راهێنەری یانەی دهۆکم، خۆشحاڵم بە هەموو ئەنجامە باشەکان، دەستلەکارکێشانەوەکەم بڕیاری خۆم بووە، دەمەوێت کەسێکی دیکە بێتە شوێنی من باشتر خزمەت بکات”.

سلێمان رەمەزان دەڵێت، “پلانی رۆیشتنم بۆ هیچ یانەیەک نییە، دەمەێت پشوو بدەم، دواتر بیر لەوە دەکەمەوە بچمە کام یانە”.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک دەڵێت، تا ئێستا چوار CV-مان بەدەستگەیشتووە، کە بەشێکیان عێراقین و ئەوانی دیکە لە وڵاتانی عەرەبی دیکە نێردراون، تا ئێستا بڕیار لەسەر هیچیان نەدراوە، تا راهێنەرێک دەستنیشنان دەکەین، حەیدەر سەباحی یاریدەدەری راهێنەر ئەرکەکە دەگرێتە ئەستۆ.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

راهێنەری یانەی دهۆک دەستیلەکارکێشایەوە

راهێنەری یانەی دهۆک دەستیلەکارکێشایەوە