لە بانە و نەوسود پێکراون

“ئەمساڵ زیانی کۆڵبەران لە دەیەی رابردوو هاوشێوەی نەبووە”

964+
ئەحمەد مستەفا

بە وتەی ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بێت، لە ئەمساڵدا زیاتر لە 300 حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە.

رێکخراوەکە دەڵێت، لە دەیەی رابردوو ئەم ئامارە هاوشێوەی نەبووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ 16.12.2023 کە 964 دەقەکەی بینیوە، رێکخراوەکە دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا لانیکەم 311 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون، کە زۆرینەی رەهایان بە تەقەی هێزەکانی فەوجە سنوورییەکان پێکراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تۆمارکردنی ئەو ئامارە لە ماوەی دەیەی رابردوودا بێ وێنە بووە و بۆ یەکەمجارە ژمارەی کوژران و بریندارەکانی کۆڵبەران، لە ماوەی یەک ساڵدا 300 حاڵەتی تێپەڕاندووە، بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسود.

لە پەروێزخان رێگەیەکی فەرمی بۆ کۆڵبەران دەکرێتەوە

لە پەروێزخان رێگەیەکی فەرمی بۆ کۆڵبەران دەکرێتەوە