ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لە فەڕەنساوە بۆ کەناڵ ئینگلیز بپەڕنەوە _ وێنە: Marc Demeure
نزیکەی چوار هەزار قاچاغچیش گیران
“ئاوەکان هێندە ساردن کەڵکی کۆچکردنییان نییە”
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو رێکخراو ئاماژە بە مەترسی چالاکیی ئاوی دەریاکان و رادەی ساردییان دەدەن، تەنیا ئەمساڵ لە هەوڵی پەڕینەوە لە فەڕەنساوە بۆ کەناڵی ئینگلیز 42 پەنابەر خنکاون.
بە گوێرەی سۆراغی 964 لە هەریەک لە دەزگای لووتکە و فیدراسیۆنی پەنابەران، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران هەوڵ دەدەن لە فەڕەنساوە بپەڕنەوە کەناڵی ئینگلیز بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، هەرچەندە گەشتەکە مەترسیدارە بە هۆی چالاکیی هاتوچۆ لە ناوچەکە و ساردیی ئاوەکان، هەروەها ئەو بەلەمانەی کە کۆچبەران بەکاریان دەهێنن.
دەزگای لووتکە لە ژمارەیەک داتا، کە بۆ 964ی ناردووە دەڵێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەمساڵدا لە سنووری نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 42 کەس، دوایین تراژیدیای ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی پیاوێک کە لە 4 کانونی یەکەمدا لە کەنار دەریایەکی باکووری وڵاتەکە فڕێدراوە و راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، “ئەو کۆچبەرە بەهۆی شەپۆلەکانی دەریاوە خنکاوە”.

ئیتاڵیا و بەریتانیا پەنابەران بۆ دەرەوەی وڵاتەکانیان دەنێرن
هاوکات، هیوا خدر بەڕێوەبەری بەشی تورکیای فیدراسیۆنی پەنابەران بە 964ی وت، لە ماوەی 180 رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنوورەکانی وشکانی و ئاوی و ناو شارەکاندا 173 هەزار و 550 پەنابەری نایاساییان دەستگیر کردووە، کە بە نیازی وڵاتانی ئەوروپا تورکیایان وەک رێڕەو هەڵبژاردووە.
“لە هەمان کاتدا رێگیریان کردووە لە هاتنەناوەی 106 هەزار پەنابەری نایاسایی لە سنوورەکان بۆ ناو خاکی تورکیا، لە هەمان کاتدا 3 هەزار و 801 قاچاخچیان دەستگیر کردووە”، هیوا خدر وای وت.