ریال مه‌درید 321 كیلۆمه‌تر به پاس ده‌بڕێت و ده‌چێته یاریگه‌ی تیپی ركابه‌ری
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید 321 كیلۆمه‌تر به پاس ده‌بڕێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی، حه‌وت یاریزانی تیپه‌كه‌ش به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌م، یارییه‌كانی قۆناغی 32ـی جامی شای ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری داوه له جیاتی فڕۆكه، تیپه‌كه‌یان به پاس رووبكه‌نه یاریگه‌ی یانه‌ی كاسیرینیۆ، كه یانه‌یه‌كی پله دووه و ئه‌مشه‌و میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.
یانه‌كه ده‌كه‌وێته شاری كاسیرێس و 321 كیلۆمه‌تر له مه‌دریده‌وه دووره و یاریگه‌كه‌ی جێگه‌ی ته‌نیا حه‌وت هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
كارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌مجاره به پاس گه‌شت ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌و وتی: “خۆشحاڵم به‌م بڕیاره و حه‌زم له گه‌شتی پاسه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ببینم، چونكه ئیسپانیام وه‌ك ئیتالیا نه‌بینیوه”.
ئانچیلۆتی، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌وت یاریزانی تیپه‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش “كۆرتوا، كارڤاخال، تۆنی كرووس، داڤید ئالابا، كه‌ریم بنزێما، مێندی و ڤینیسیۆس جۆنیۆر”.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا:
ئیسپانیۆڵ – سێلتاڤیگۆ 21:00
كرتاگنه (قرتاجنه) – ڤیاڕیال 21:00
لانۆسیا – ڤالێنسیا 21:00
خیخۆن – رایۆڤاییكانۆ 23:00
لێڤانتی – خیتافی 23:00
ئاتلێتیكۆ سیوتا – ئێلچی 23:00
كاسیرینیۆ – ریال مه‌درید 23:00.