بارهەڵگریان هەڵوەشاندووەتەوە
دوو کەس لەسەر دزینی کەلوپەلی بارهەڵگر دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
دوو کەس لە سلێمانی دەستگیر کران کە ئاسن و کەلوپەلی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لێکردۆتەوە و دزیویانە.
ئەمڕۆ هەینی 15.12.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزە دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە هەستاون بە هەڵوەشاندنەوەی کەلەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە مەبەستی فرۆشتنەوەی پارچەکانی.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەشیک لە کەلوپەلەکان وەک ئاسن و بەشێکی دیکەشیان وەک کەلوپەلی یەدەک لەلایەن تۆمەتبارەکان فرۆشراون.
لەدوای دەستگیر کردنی ئەو دوو کەسە، “دەستیشگیراوە بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە دزیبویان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بە تۆمەتباران بووە”.
یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی 32 ساڵە و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 34 ساڵە، بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.