تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت
کەشناسی هەرێم: بەهۆی تەم مەودای بینین کەمترە لە 200 مەتر
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە شۆفێران کە لە هەندێک شوێن تەمی چڕ دروستبووە و مەوداوی بینین بۆ کەمتر لە 200 مەتر دابەزیوە، هاتوچۆش رێنمایی شۆفێران دەکات لە کەشی تەماویدا نابێت لایتی بەرز بەکاربهێنن و گوێ لە سەرنشین و رادیۆ بگرن.
ئەمڕۆ هەینی 15.12.2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تەم دروست بووە تا درەنگانى شەو بەردەوامی دەبێت، مەوداى بینین لە هەندێ ناوچەدا کەمتر بۆتەوە بۆ 200 مەتر.
رێنماییەکانی بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێریکردن لە کەشی تەمومژاویدا ئەمانەن:
– دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت پێویست دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو.
– ئەگەر ڕێژەی بینین گەشتە رێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
– دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات رووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.
– رادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئوتومبیلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەکانی دەرەوە بێت.