یەکەمین پێشبڕکێ ماتۆڕسواری ئیندۆرۆ بەڕێوەچوو
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان پێبڕکێی ماتۆڕسواری ئیندورۆ لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە پێشبڕکێکەدا 60 ماتۆڕسوار لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم و عێراق، بەشداریان کرد.
ئەردەڵان سەلاح سەرۆکی وەرزشی یانەی هەڵەبجە بە 964ی وت، ئەمە یەکەمین پێشبڕکێیە لەسەر ئاستی کورستان کە لە هەڵەبجە بە رێوەدەچێت و بۆ ساڵانی داهاتوو پێشبرکێکە فراوانتر دەکەن.
نرخی ماتۆرەکان کە بەشداریان کردبوو لە نێوان شهش هەزار دۆلار تاوهكو 10 هەزار دۆلار دەبوو.
بەڕێز رزگار کە لە هەڵەبجەوە بهشداری کردبوو توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی پێشبرکێکە