23 ئەسپ و سوار چاک بەشدار بون

لە هەولێر پێشبڕکێی ئەسپسواری بەڕێوەچوو

+964

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە یانەی ئەسپسواری دیاکۆ لە شارى هەولێر، چوارەمین پێشبڕکێی ئەسپسواری لەسەر چوار ئاستی جیاواز بۆ کوڕان بەڕێوەچوو، یەکەمەکانیش خەڵاتیان وەرگرت.

پێشبڕکێکە بۆ هەرسێ جۆری ئەسپی ناوخۆ، عەرەبی و ئینگلیزی بە بەشداری 23 ئەسپ و سوارچاک ئەنجامدرا، ماوەی هەر قۆناخێکیش 1000 مەتر بوو.

لە قۆناخی یەکەمدا و لە ئەسپی ناوخۆیى، ئەسپی فاخیر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، هەر لە ئاستی ناوخۆدا ئەسپی گابار پلەی یەکەمی وەرگرت، لە قۆناخی دووەمدا لە ئاستی ئەسپی عەرەبی ئوم زیل پلەی یەکەمی وەرگرت، لە ئاستی ئەسپی ئینگلیزیدا ئەسپی کامیار یەکەم بوو.

ژیان عەبدولجەبار، سەرۆکی یەکێتی سوارچاکی کوردستان بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: هاوکارییەکى کەممان کراوە، ئەگەر بێتو هاوکارى زیاترمان بکرێت، پێشبڕکێی زیاتر و باشتر بەڕێوەدەبەین.

پێداچونەوە؛ وریا فەتاح