ده‌رچویه‌ك: خه‌ڵكی رۆشنبیریان لەسەر ده‌م و ددانیان نییه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
ده‌چوویه‌كى كۆلیژی پزیشكى ددان له سلێمانى ده‌ڵێت، خه‌ڵكی رۆشنبیریان نیه له‌باره‌ى ده‌م و ددانیانه‌وه و پلانى هه‌یه ئه‌و رۆشنبیرییه به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
دیه ئیسماعیل، ده‌رچووى كۆلیژى پزیشكى ددان له زانكۆى سلێمانى به 964ـى وت، له‌داهاتوو كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى و زانیاری پێویست له‌باره‌ى ده‌م و ددانه‌وه بۆ خه‌ڵكی ده‌كات .
وتیشی “له‌میانه‌ى چه‌ند ساڵى خوێندنمدا به شێوه‌ى كرداری كارى ده‌م و ددانم له كۆلێژ كردووه نزیكه‌ى 50 ددانم بۆ خه‌ڵك پڕكردووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد زانستى پزیشكی ددان به‌رده‌وام له گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوون دایه و پێویسته پزیشكانى هه‌رێمی كوردستانیش له گۆڕانكارییه‌كان دانه‌بڕێن.