تەمەنى زیاتر بوو لە 100 ساڵ

ئەو مامۆستا ئاینییەى سیاسییەکان لەبەرى هەڵدەستانەوە کۆچى دواى کرد

964+

وریا فەتاح

نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتى، مامۆستای ئاینى، لە تەمەنى 102 ساڵیدا، کۆچى دوایى کرد.

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بڵاوى کردەوە، “ئەمڕۆ، 15.12.202، زانای پایەبەرزو کەسایەتی ئایینی و نیشتمانی، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتى بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد”.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتی یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و لەناو ریزەکانی ئەم یەکێتیە دەورێکی باڵای هەبووە.

عەبدوڵڵا قەڵاتى، یەکێک بووە لەو مامۆستا ئاینییانەى لەلایەن بەرپرسانى باڵاى حکومەت و حزبە سیاسییەکانەوە رێزێکى زۆرى لێگیراوە و لە کۆڕو کۆبونەوەکاندا سەرۆک و سەرکردەکان لەبەرى هەڵساونەتەوە.

عەبدوڵڵا قەڵاتى، ساڵى 1921 لە گوندى قەڵاتى دۆڵى باڵەییانى ناحیەى قەسرێ لەدایکبووە.

مامۆستایەکی ئاینی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستد...

مامۆستایەکی ئاینی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا