"هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە"
ئەگەرچی قەدەغەکراوە بەڵام جگەرەی ئەلیکترۆنی لە بازاڕی دهۆک دەفرۆشرێت
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
سەرەڕای قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی، بەڵام لە بازاڕی دهۆک بە ئاشکرا دەفرۆشرێت و دوکاندارێک دەڵێت، دەوترێت بڕیاردراوە بەڵام هیچ بەدەستی ئێمە نەگەیشتووە.
داواکاری گشتی لە 31.1.2023 بڕیاریدا نابێت لەبازاڕی دهۆک جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشرێت.