بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی
بۆ سەوزکردن و پاراستنیەتی
بلواری مەلیک مەحمود چاوەڕیی کۆمپانیایە
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی سلێمانی بەڕێوەبردن و جوانکردن و پاراستنی بلواری مەلیک مەحمود دەدات بە کۆمپانیا و بۆ ئەو مەبەستەش تەندەری راگەیاندووە.
بلوارەکە نزیکەی 16 کیلۆمەتر بە درێژایی شەقامی 60 مەتری سلێمانی درێژ بووەتەوە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێشترش هەر لای کۆمپانیا بووە، بەڵام گرێبەستەکەی تەواو بووە و چاوەڕێن بیدەن بە کۆمپانیایەکی دیکە.
وتیشی، “لە بلوارەکەدا کۆمپانیاکە کاری سەوزکردن و پاراستن و جوانکاریکردنی بۆ دەکات و هەموو پڕۆسەکانی ئاودێری و بڕینی چین و خزمەتی دارەکانی دەکەوێتە ئەستۆ”.
لە ناو شاری سلێمانی جگە لە بلواری مەلیک مەحمود 87 بلواری دیکە هەن.
لەناو بلواری مەلیک مەحموددا 20 بیری ئاو هەن، بەڵام 964 دەزانێت بەشێکیان وشک بوون و دەبێت بەشێکی بلوارەکە لە هاویناندا بە تانکەر ئاو بدرێت.
“پێویستە ئەو کۆمپانیایەی ئەرکەکە وەردەگرێت لە پلەی یەک تا چوار بێت و مەرج و رێنماییەکانی شارەوانیی تێدابێت”، ئەوەش قسەی زەردەشت رەفیقە.