ڤیدیۆکەی ببینە

گەنجێک بە دوو چەک لە یەک کاتدا نیشانە دەشکێنێت

+964

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

گەنجێکی سنووری دوزخورماتوو بەهۆی کاری نیشانەشکێنیەوە لە هێزێکی تایبەتی پێشمەرگە دادەمەزرێت

ئيسماعیل ستار گەنجێکی نیشانەشکێنی دانيشتووی گوندی وارانیە لە سنووری دوزخوماتوو، لە دوری 400 مەترەوە بە 27 شێوازی جیاواز دەتوانێت نیشانە بشکێنێت.

ئیسماعیل ستار بە 964ی وت، بەهۆی ئەو کارەیەوە لە لایەن هێزێکی تایبەتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەوە بانگیان کردووە و دواتر لەناو هەمان هێزدا دامەزراوە.

وتیشی، لە تەمەنی 15 ساڵیئەوە خولیای ئەو کارەیە و دەتوانێت بە دوو چەکی کلاشینکۆف و لە یەک کاتدا دوو نیشانە بپێکێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا