فەرمانی بۆ دەرچوو

ئیتر قایمقامی مه‌خمور به‌ “وه‌كاله‌ت” نییه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامیه‌تی مه‌خمور بڵاویكرده‌وه‌، قایمقامی قه‌زاكه‌یان پۆسته‌كه‌ی له‌ وه‌كاله‌ته‌وه‌ بووه‌ هه‌میشه‌یی و فه‌رمانی بۆ ده‌رچوو.

به‌ پێی ئه‌و نووسراوه‌ی، كه‌ له‌ پارێزگای هەولێر ئاراستەی قایمقامیەتی مەخمور كراوە و له‌ په‌یجی قایمقامیه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13.12.2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و پشتی بە فەرمانی سەرۆكی وەزیرانی كوردستان و وەزیری ناوخۆ به‌ستووه‌، رزگار محه‌مه‌د وه‌ك قایمقام جێگیر كرا.

نووسراوه‌كه‌ واژۆی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێری به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و تێدا هاتووە، بەپێی فەرمانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بە نووسراوی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بڕیاری جێگیركردنی قایمقامی مەخمور دەرچوو.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە ناوی قایمقام كراوە، كە رزگار محەمەد ئیسماعیله‌ بە فەرمی وه‌ك قایمقام جێگیر كرا.

قه‌زای مەخمور 65 كیلۆمەتر له‌ سه‌نته‌ری هه‌ولێر دووره‌ و دەكەوێتە رۆژئاوای شاره‌كه‌.

+964صورة من منصة (شبكة):
کەمی کارەبا لە مەخمور کێشەی کەمئاوی دروستکردووە

کەمی کارەبا لە مەخمور کێشەی کەمئاوی دروستکردووە