خشته‌ی یارییه‌كان ببینه‌

ئه‌مشه‌و مانچێسته‌ر یونایتد پێویستی به‌ موعجیزه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كات و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كیش چاره‌نووسسازه‌.

تا ئێستا 12 یانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی 16 و چوار یانه‌ی دیكه‌ له‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌یدا بلیتی قۆناغه‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن.

له‌ گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌مشه‌ودا، مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات.

مانچێسته‌ر له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا به‌ دوای موعجیزه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16، پێویستی به‌ بردنه‌وه‌ له‌ بایرن هه‌یه‌ و ده‌بێت دوعای ئه‌وه‌ش بكات، كۆپنهاگن و گه‌لاته‌سه‌رای یه‌كسان بن.

له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌دا بایرن گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی 16 به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و 13 خاڵی هه‌یه‌، كۆپنهاگن و گه‌لاته‌سه‌رای هه‌ریه‌كه‌ی 5 خاڵیان هه‌یه‌ و مانچێسته‌ر یونایتدیش 4 خاڵی هه‌یه‌.

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا ئارسیناڵ و ئایندهۆڤن گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی 16.

لانس و سێڤییا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیتی یۆرۆپالیگ ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌میشدا ریال مه‌درید پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ و ده‌مێكه‌ له‌ قۆناغی 16یه‌، به‌ڵام ئه‌مشه‌و ناپۆلی و سپۆرتینگ براگا بۆ پله‌ی دووه‌م و گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتوو رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میش یه‌كلابووه‌ته‌وه‌، ریال سۆسیداد و ئینته‌رمیلان هه‌ریه‌كه‌ی 11 خاڵیان هه‌یه‌ و سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و له‌ دوو كاتی جیاوازن، دوو یاری له‌ كاتژمێر 8:45 و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ كاتژمێر 11 ده‌بن.

ئایندهۆڤن – ئارسیناڵ 08:45 “ده‌ستیپێكردووه‌”
لانس – سێڤییا 08:45 “ده‌ستیپێكردووه‌”
مانچێسته‌ر یونایتد – بایرن میونشن 11:00
ئینته‌رمیلان – ریال سۆسیداد 11:00
یۆنیه‌ن به‌رلین – ریال مه‌درید 11:00
ناپۆلی – سپۆرتینگ براگا 11:00
رێدبول سالزبۆرگ – بێنفیكا 11:00
كۆپنهاگن – گالاته‌سه‌رای 11:00.

ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ یاریی به‌هێزی تێدایه‌

ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ یاریی به‌هێزی تێدایه‌