ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای کوردستان - وێنە: ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان
هەرێمێک رادەگەیەنن
رۆژئاوای کوردستان بوو بە خاوەن دەستوور
964+
پێشەوا محەمەد
دەستووری رۆژئاوای کوردستان، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانانی ئیدارەی رۆژئاوا پەسەند کرا.
ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023 بڵاوی کردووەتەوە، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی گشتی و نوێنەرانی ئەنجومەنی یاسادانان لە حەوت هەرێمی ئیدارەی خۆسەرییەوە بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.
یاسر سلێمان، جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی گشتی ئیدارەی خۆسەر بڕگە و مادەكانی میساقی گرێبەستی کۆمەڵایەتی خوێندەوە، کە لە 134 مادەی لەخۆگرتبوو، بە مەبەستی دەنگدان لەسەری یان هەموارکردنیان لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکدا، یان پێشنیار لەلایەن بەشداربووانەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکەی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان، دوای گفتوگۆی پڕۆژەکە، ئەنجومەنی گشتی سەرجەم بڕگەکانی دەستوورەکەی پەسەند کردووە و لە رێکەوتی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
وەک لە دەستوورەکەی رۆژئاوای کوردستاندا هاتووە، ھەرێمێک بەناوی “ھەرێمی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا” پێکدەھێنرێت و پەرلەمان و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەبێت.