دادگا بەرگری لە خاوەن بەرهەم دەکات

ئیتر بۆت نییە بە دڵی خۆت گۆرانی هونەرمەندان بەکاربهێنیت

+964
دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی بۆ یەکەمجار شارەزای دادوەری لە بواری موزیک دانرا، لەمەودوا گۆرانیبێژان و موزیسیانان دەتوانن سکاڵای یاسایی لە هەر پێشێلکارییەک تۆمار بکەن.
ئەژی ئەیاد، شارەزای دادوەری لە بواری موزیک بە 964 وت، لە دادگاکاندا دادوەر بۆ هەر کەیسێک پێویستی بە راوێژکردن هەیە بە کەسێکی شارەزا لەو بوارەدا.
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا شارەزای دادوەری لە بواری موزیک لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا نەبووە، دوای هەوڵێکی زۆر ئەمڕۆ بە شارەزای ئەو بوارە دەستنیشان کراوە.
ئەو دەڵێت، لە رابردوودا ئەگەر موزیسیان یان گۆرانیبێژێک مافی بخورایە، نەدەتوانرا مافی بۆ وەربگیرێتەوە، لەبەر ئەوەی کەسانی پسپۆڕ لە دادگاکاندا نەبوون تا لێکوڵینەوە لە کەیسەکانیان بکەن.

“بۆ بوون بە شارەزای دادوەری بواری موزیک، پێویستە ئەو کەسە شارەزای لەو بوارەدا هەبێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت، پاشان چەند تاقیکردنەوەیەکی ئەو کەسە دەکەن”، ئەژی ئەیاد وا دەڵێت.
هەروەها دەڵێت، پێشتر زۆرێک لە موزیسیان و گۆرانیبێژان دووچاری بردنی بەرهەمەکانیان دەبوونەوە لە لایەن کەسانی دیکەوە، یان نەیاندەتوانی بەرهەمەکانیان بپارێزن و”کۆپی رایت”ی بەرهەمەکانیان بکەن، بەڵام ئێستا دەتوانن سەردانی دادگای سلێمانی بکەن و داوای مافی خۆیان بکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نازدار نازدار لە هەموو پلاتفۆڕمەکان سڕایەوە

نازدار نازدار لە هەموو پلاتفۆڕمەکان سڕایەوە