دوو مانگە نۆژەنی دەکەنەوە

مۆزەخانەی سلێمانی ئاسەواری نەبینراوی نمایشکردووە

964+

رێژوان مامەقادر _ سلێمانی

پاش نزیکەی دوو مانگ کارکردن لەو بەشانەی مۆزەخانەی سلێمانی کە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە بوو، بە کۆمەڵێک ئاسەواری نمایش نەکراوەوە خۆی بۆ سەردانی گەشتیارەکانی ئامادەکردووە.

لە نۆژەنکردنەوەکەدا هۆڵی مۆزەخانەکە بۆیاخ کراوە، گڵۆپی نوێی شێوەیەکی هونەری پێ بەخشیوە و ئامێری ساردی و گەرمیشی بۆ دانراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023، حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ی وت، “ئیتر مۆزەخانەکە کراوەیەوە، هاوڵاتییان دەتوانن بچن و مۆزەخانەکە بە نوێکراوەیی ببین و چێژ لە بینینی کەلوپەل و ئاسەوارەکانن ببینن، وە هەندێک لەو ئاسەوارانەی تائێستا نمایشمان نەکردبوو، ئێستا دەتوانن بیان بینن”.

مۆزەخانەیەک ئەرشیفی پەروەردەیی سلێمانی دەپارێزێت

مۆزەخانەیەک ئەرشیفی پەروەردەیی سلێمانی دەپارێزێت

بە وتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بێت، مۆزەخانەکە بەشێکی تری لە بەشی پشتەوەی هەبووە و ئەوەشیان نۆژەنکردووەتەوە وەک هۆکارێک بۆ فراوان بوونی روبەری مۆەزەخانەی سلێمانی و ئاسەوارە نەبینراوەکان لەوێ نمایشکراون.

مۆزەخانەی سلێمانی لە 14.7.1961 لەسەر دەستی رەفیق فەتحوڵا له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌قاری دامەزراوە، دواتر لە ساڵی 1979 گواستوویانەتەوە بۆ شەقامی سالمی شارەکە و نزیکەی 60 هەزار پارچە شوێنەواری تێدایە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا