خوێندکاران ناڕازین
دەرماڵەی خوێندکاران بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
زانکۆی دهۆک دەرماڵەی 10 مانگی خوێندكارانی زانکۆکەی دابەش نەکردووە و بڕیارە سبەی دەرماڵهی یه‌ك مانگ دابەش بکات، به‌ڵام ئه‌ویش به لێبڕینه‌وه.
رەیان سلێمان، خوێندكاری زانكۆی دهۆك بە 964ی وت، “ئێمە لە پارساڵەوە هیچ دەرمالەمان وەرنەگرتووە، ئێستاش تەنیا هی مانگێکمان دەدەنێ و ئەویش نیو دەرماڵە، ئەمە تەنیا لە دهۆک وایە، داوا دەکەین بە زووترین کات ده‌رماڵه‌ی هەموو مانگەکانمان پێبده‌ن، چونکە لە شارەکانی دیكه هەمووی دراوە”.
سەعید جەلال، خوێندكارێكی دیكه‌ی زانكۆی دهۆكه و به 964ی وت، “وه‌ك خوێندكارێكی دەرەوەی شاری دهۆک رۆژانە هاتوچۆی زانکۆ دەکەم و خه‌رجیمان زۆرە، جگە لە زانکۆی دهۆک هەموو زانکۆکانی دیكه‌ی وەک هەولیر و سلێمانی دەرماڵەی شەش مانگیان وەرگرتووە و هی ئێمە تەنیا یەک مانگه، ئەویش کردوویانە بە نیوە، بەم بڕیارە رازیی نین و دەمانەوێ بێ جیاوازی هەموو دەرماڵەکانمان پێبدرێت”.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا مەروان فندی، بەڕێوه‌بەری دارایی لە زانکۆی دهۆک بە 964ی وت، سبەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانکۆی دهۆک بۆ مانگه‌كانی 9 و 10 ده‌ستپێده‌كات، بەڵام بۆ سبەی تەنیا مانگی 9 دابەش دەکرێت، بەڵام پارەکەش بە تەواوی دابەش ناکرێت، بە پێی نووسراوی فەرمیی وەزارەت کە دەبێت بە پێی رۆژی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی دەرماڵەکە حساب بکرێت”.
وتیشی، بۆ هەر خوێندكارێكی زانکۆی دهۆک، کە نیشتەجێی دەرەوەی شاره 60 هەزار وەردەگرن، بەڵام سبه‌ی ته‌نیا 40 هه‌زاریان پێده‌درێت، ئەوانەشی نیشتەجێی دهۆکن 40 هەزارە، بەڵام سبه‌ی 26 هەزاریان پێدەدریت، چونکە لە 11.9.2022 دەوامیان کردووە.
سبه‌ی زانكۆی دهۆك و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، كه به گشتی ژماره‌یان زیاتر له 22 هه‌زار خوێندكاره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا