"به‌غدا له‌ كاره‌كان سسته‌ "

له‌ ساڵی نوێوه‌ پسووله‌ی خۆراكى هه‌ولێر ده‌كرێته‌ ئه‌لیكترۆنی

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پسوله‌ى خۆراكى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ ده‌ست به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى پسوله‌ى خۆراك ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ریش ده‌ڵێت، “به‌غدا سسته‌ له‌ كاره‌كان، ئەگینا زووتر ده‌ستمان پێده‌كرد”.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر به‌ 964ـى وت، بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک لە هەولێر دەستپێبکات.

وتیشی “بڕیاره‌كه‌ له‌ مێژه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كاره‌كانى له‌لای به‌غداوه‌ به‌ سستى به‌ڕێوه‌ ده‌چن، بۆ نموونه‌ تا ئێستاش پسوله‌كانى هه‌ولێر چاپ نه‌كراون”.

به‌ قسه‌ى سیامه‌ند قادر، بڕیار بوو مانگی ئابى ئه‌مساڵ لە هەولێر پسولەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی ئەلیکترۆنییەوە کارەکان راگیران و نەتوانرا لە کاتی دیاریکراودا جێببەجێ بکرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕێن له‌ دواى ساڵى نوێوه‌ ئه‌و پێداویستیانه‌ پێویستن بۆ هه‌ولێر بۆیان بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار بن.

روونیشیكرده‌وه‌، پێویستە لەو ماوە دیاریکراوه‌ى بۆ هاوڵاتییان داده‌ندرێت، سەردانى فه‌رمانگه‌كه‌یان بکەن و پسولەکەیان بە ئەلیکترۆنی بکەن ئەگەرنا بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت.

بەشەخۆراکی بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕێت

بەشەخۆراکی بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕێت