شارەوانی وەڵام دەداتەوە
گه‌ڕه‌كێكی دوزخورماتوو به‌هۆى زێده‌رۆییه‌وه په‌راوێزخراوه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
شەوی رابردوو ژمارەیەک هاوڵاتی گەڕەکێکی دوزخورماتوو لە دەست نەگەیشتنی پڕۆژەی کۆنکرێتكردنی کۆڵانەکان گردبونەوەیان ئەنجامدا.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زێده‌ڕۆییه‌كی زۆر له‌و گه‌ڕه‌كه كراوه بۆیه له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شكراون.
ئەڵوەند سه‌عید هاوڵاتیەکی ئه‌و گەڕەکە بە964ـی وت، ماوەیەکە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان دەستی پێکردووە و زۆربەی کۆڵانەکانی دەروبەرمان کۆنکرێت و قیرتاوکراون تەنیا کۆڵانەکەی ئەوان بێبەشە لەو پڕۆژانە.
وتیشی “شارەوانی ده‌ڵێت چه‌ند ماڵێک زێدەڕۆییان ئەنجامداوە و چەند مەترێک هاتونەتە نێو کۆڵانەکە بۆیه پشتگوێمان خستووە”.
زۆربه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى قسه‌یان بۆ 964 كردووه، ئاماده‌ییان ده‌بڕیوه كه زێدەڕۆییەکان بڕوخێنن لە پێناو گه‌یشتنى خزمه‌تگوزارییه‌كان.
لایخۆشییه‌وه، مەرعی رەشید سەرۆکی شارەوانی خورماتوو بە 964ـی وت، پێشتر هاوڵاتیانى ئەو گەڕەکەیان له‌و زێده‌ڕۆییانه‌ى كردوویانه ئاگادارکردوەتەوە، به‌ڵام هه‌روه‌كو خۆیه‌تى.
وتیشی “تاوه‌کو ئەو ماڵانە زیادەڕەوییەکانیان نەبەنە دواوە، ئێمە ناتوانین هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ ئه‌نجام بده‌ین”.
ماوەیەکە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان رووى له قەزای دوزخورماتوو كردووه، بەقسەی سەرۆکی شارەوانیش بەردەوام ده‌بن لە گەیاندنی پڕۆژەی کۆنکرێتی و قیرتاوکردن بۆ سەرجەم گەڕەکەکان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن