کێ چاکی کردەوە
بۆرییە شکاوەکەی گەڕەکی ئاشتی چاککرایەوە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
چەند رۆژێک بوو بۆرییەکی سەرەکیی ئاوی گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی شکابوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو چاکی کردەوە.
بۆرییەکە لە گەڕەکی کارێزەوشک و لە بەردەم مزگەوتی دارلسەلام شکابوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 10.12.2023 سەردار نەسڕەدین، کە دانیشتووی گەڕەکی ئاشتییە بە 964ی راگەیاند، چەند رۆژێک بوو بەشێک لە کۆڵانەکان ئاوی نەبوو و هەندێکی تر ئاوی هەبوو، بەڵام کەم ببووەوە و وەک دەڵێت ئەو کێشەیان چارەسەر کرا.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیە راست نەبوو گوایە بۆرییەکە شکاوە و بە بۆرییەکی بچووکتر بەشە شکاوییەکە چاککراوەتەوە، بەڵکو ئەو بەشەی لە بۆرییەکی پێشتر کراوەتەوە، بە بۆرییەکی هەمان قیاس چاککراوەتەوە و کێشەی نەماوە.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر