وه‌ڵامى نه‌خۆشێك ده‌دەنه‌وه
تەندروستیی هەولێر: سه‌نته‌ره‌كانى شووشتنی گورچیلە هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستیی هەولێر ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌یه‌ك لە بەشی شووشتنی گورچیلەی دەستکرد نییه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له باره‌ى بوونى كێشه له ئاوى شووشتنه‌وه‌ى گورچیله، دووره له راستییه‌وه.
ئه‌وه‌ى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر باسی كردووه، هەردوو بەشی شووشتنی گورچیلەی دەستکرد لە ناو باڵەخانەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و بەشی گورچیلەی دەستکرد ده‌گرێته‌وه و ده‌شڵێت “رۆژانه لاینكه‌م 200 نه‌خۆش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن”.
ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ى تەندروستیی هەولێر، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك دێت بۆ دیداری نەخۆشێک، كه لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایە لە بەشی شووشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، کێشەی نەبوونی ئاو هەیە و گرفتی شووشتنی گورچیلەیان بۆ دروستکردووە.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی 10 ساڵە هەفتانە بۆ ماوەی سێ‌جار لە سێ رۆژدا شوشتنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت و هەر نەخۆشێکیش پێویستی بە چوار کاتژمێر هەیە بۆ تەواوی شووشتنی گورچیلەکە و ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌و نه‌خۆشه كردووه.
ته‌ندروستیى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌وان له رێگه‌ى 60 ئامێره‌وه شووشتنی گورچیلە بۆ ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێى هه‌یه، ئەنجام دەده‌ن.