وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند
بەغدا 700 ملیارەکەی نارد
964+
فەهمی نەبی
کەمێک لەمەبەر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند بڕی 700 ملیار دیناریان وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، کەمێک لەمەوبەر بڕی 700 ملیار دینار وەک قەرز بۆ موچەی فەرمانبەران ناردووە.
ئەوە سێیەم وەجبەی ئەو قەرزە بوو کە لەماوەی رابردوو حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، بەڵام هێشتا نازانرێت کەی لیستی موچە رادەگەیەنرێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو، دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ موچه‌ی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان