گەلەری گەڵا ھونەرمەندان و شاعیرانی کەلار کۆدەکاتەوە
964+
میلاد جەلال
سەرکۆ جاف ،فۆتۆگرافەرێکی کۆنی کەلارە، وێنە و ئەرشیفیکی زۆری کەلاری کۆکردۆتەوە و گەلەریەکی بەناوی (گەلەری گەڵا)دروستکردوە بۆ پاراستن و نمایشکردنی ئەو وێنانەی کە ساڵانی پێشتر گرتونی.
وێنەكان بە دیواری گەلەریەکەیدا ھەڵیواسیون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شوێنە بووە بە ماڵی ھونەرمەندانی سنوری کەلار و لە بۆنە تایبەتەکان و شەوانی درێژی زستان ژمارەیەک دەنگ خۆش و شاعیر و موزیکژەن کۆدەکاتەوە لە گەلەریەکەی.
سەرکۆ دەڵێت، وێنەکانی نزیکەی پێنج ھەزار وێنە دەبن ، جگە لەو وێنانەشی کەخۆی گرتونی وێنەی وێنەگرەکانی پێش خۆیشی کۆکردۆتەوە و ئەرشیفی کردون.