حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

هەر رۆژێک لە شەڕی ‌غەزە 60 سەربازی ئیسرائیلی بریندار دەبن

964+

ژووری هەواڵ

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: لەناو رای گشتی ئیسرائیلیدا توڕەبوونێکی زۆر دروست بووە، پاش ئەوەی لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت سوپای ئیسرائیل بەشی زۆری ئەو کۆمەکانەی فڕێداوە کە خەڵکی وڵاتەکە بۆی کۆکردوونەتەوە.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت نوسیوێتی: بە تێکڕا رۆژانە 60 سەربازی ئیسرائیلی لەشەڕەکەی غەزە بریندار دەبن، تائێستا پێنج هەزار برینداریان هەیە و دوو هەزار لەوانە کەمئەندام بوون.

گادی ئیزنۆت وەزیری حکومەتە جەنگییەکەی ئیسرائیل و سەرۆک ئەرکانی سوپای پێشوو لەو وڵاتە لەماوەی 24 کاتژمێردا کوڕەکەیی و خوشکەزایەکی لە شەڕەکەی غەزە لەدەستداوە.

مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین بە توندی رەخنەی لە ئەمریکا گرت کە مافی ڤیتۆی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی شەڕ نەوەستێت و وتی هەموو ئەو خوێنەی لە غەزە دەڕژێت ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئەمریکایە.

وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند: بڕیاریانداوە رێگەنەدەن هیچ کەشتییەک لە دەریای سور بەئاڕاستەی ئیسرائیل تێپەڕببێت تا ئەو کاتەی بەشی پێویست خۆراک و سوتەمەنی دەگات بە غەزە.

وتەبێژی شارەوانی غەزە رایگەیاند: باری مرۆیی لە غەزە کارەساتبارەو برسێتی و تینوێتی رەنگە هەزاران کەس لەناو ببات.

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا