تەندروستی هەولێر روونکردنەوەی بڵاوکردوەتەوە

لە هەولێر رۆژانە 200 نەخۆش گورچیلەیان دەشورێت

964+

فەهمی نەبی

تەندروستی هەولێر وەڵامی گلەیی هاوڵاتیەک دەداتەوە کە وتبووی لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد بەهۆی نەمانی ئاو کێشەی بۆ دروستبووە، تەندروستی هەولێر دەڵێت، رۆژانە لە دوو بەشی شوشتنی گورچیلە کرداری شوشتن بۆ 200 نەخۆش ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە ماوەی 10 ساڵە هەموو هەفتەیەک سێ جار شوشتنی گورچیلەی بۆ دەکرێت و هەر جارێک چوار کاتژمێری پێدەچێت.

بەپێی گێڕانەوەی تەندروستی هەولێر سەرەتای کێشەکە بەمجۆرە بووە، دوای دوو کاتژمێر هاوەڵی نەخۆشەکە دەستکاری ئامێرەکەی کردبوو، بەو هۆیەوە ئەو ئامێری کرداری شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدات لەکارکەوتبوو، بۆیە دوای ئەوەی چاککرایەوە کاتی ئەو نەخۆشە کۆتایی هاتبوو، نۆرەی نەخۆشێکی دیکە بووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی تەندروستی هەولێر، رۆژانە لە دوو بەشی شوشتنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و بەشی گورچیلەی دەستکرد کە دەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، لەرێگەی 60 ئامێرەوە شوشتنی گورچیلە بۆ 200 نەخۆش دەکرێت.

ئێران ئامێری شوشتنی گورچیلە دەداتە هەرێم

ئێران ئامێری شوشتنی گورچیلە دەداتە هەرێم