بەپێی ئاماری مانگی رابردوو

لە نەخۆشخانەی شار هەر رۆژێک 43 نەشتەرگەری کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 27 هەزار و 241 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و هەزار و 301 نەشتەرگەری جۆراوجۆر کراون.

لەمانگی رابردوودا 20 هەزار و 218 کەس سەردانەکەیان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیەدا پێنج هەزار و 930 نەخۆش سەردانی بەشی OPD “بەشی راوێژکاری” و هەزار و 59 كەسیش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر لەو مانگەدا، پێنج هەزار و 720 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 797 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و هەزار و 34یان لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 745 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 726 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 533 نەخۆش لە بەشی شکاوی داخڵ بوون.

ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی تێدایە، لە نەخۆشخانەکە هەزار و 301 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون.

هەروەها 76 هەزار و  880 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 212 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها چوار هەزار و 744 تیشک و و سێ هەزار و 394 سۆنەر و 396 ئیکۆ و هەزار و 36 چارەسەری سروشتی كراوە.

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دە...

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دەدەین