پۆل پۆگبا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دەبێت چوار ساڵ سڕ بکرێت
پۆگبا لاکێشەى سەوز نابینێتەوە
964+
سۆما حهكیم زاده
لیژنەی دژە مادە وزە بەخشەکانى ئیتالیا بە فەرمی داواکارییەکیان پێشکەشى فیدراسیۆنی تۆپى پێى وڵاتەکەیان کردووە و جەخت دەکەنەوە لە سڕکردنى پۆڵ پۆگبا بۆ ماوەى چوار ساڵ.
ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکەى یانەى یۆڤێنتۆس، لە 20ی ئاب دوای یارییەکەی نێوان یۆڤێنتۆس و ئۆدینێزی لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیتالیا، پشکنینی مادەی وزەبەخشى بۆ کرا و ئەنجامەکەى پۆزەتیڤ بوو، بۆیە بە بڕیارێک کوڕە گەنجەکەى خانمە پیرەکە، سڕکرا.
هەرچەندە دواتر پۆگبا ناڕەزایەتى دەربڕى و داواى کرد دوبارە پشکنینى بۆ بکرێت، بەڵام ئەمجارەش پۆگبا لە پشکنین دەرنەچوو، بۆیه بڕیارەکە وەک خۆى مایەوە.
پۆگبا، هۆڕمۆنى تێستسیرۆنى بەکارهێناوە، بۆیە بەپێى یاساکانى ئەو وڵاتە لانیکەم چوار ساڵ لە لاکێشەى سەوز دووردەکەوێتەوە و ئەمەش ئاماژەیەکە، کە رهنگه جارێکى دیکە پۆگبا وەک یاریزان یاریگه نهبینێتەوە، چونکە ئێستا تەمەنى 30 ساڵە و کاتێک دەگەڕێتەوە تەمەنى دەبێتە 34 ساڵ.