هەر نەمامێک پێشکەشە بە ئازیزێک
ژینگەدۆستان لە پێنجوێن نەمام بۆ ئازیزانیان دەچێنن
964+
ژووری هەواڵ
چالاکوانان و ژینگەدۆستانی هەرێمی کوردستان لە پێنجوێن هەڵمەتێکی نەمامچاندنیان دەستپێکرد و بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا سێ هەزار نەمام بچێنن.
هەڵمەتەکە ناونراوە “هەر نەمامێک پێشکەشە بە ئازیزێک”، چونکە بڕیارە نەمامە چیندراوەکان پێشکەش بە کەسایەتی، ژینگەدۆستان، ئەدیبان و نووسەران بکرێن لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پێنجوێن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، چالاکوانان و رێکخەرانی ئەم پڕۆژەیە چاودێریکردن و ئاودێریکردنی نەمامەکانیان لەئەستۆ گرتووە.
“هەر نەمامێک لۆکەیشنی خۆی بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی هەریەک لەو بەڕێزانەی نەمامەکانیان پێشکەش دەکرێ بتوانن سەردانی شوێنەکە بکەن و چاودێری گەشەی نەمامەکان بکەن”، وەزارەتی کشتوکاڵ وا دەڵێت.