لە سەری ساڵەوە دەستپێدەکات

لە زاخۆ بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە نێرگەلە قەدەغە دەکرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رێگە بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە جگەرەی ئەلیکترۆنی و نێرگەلە نادرێت و هەر کەس پابەند نەبێت دەدرێتە دادگا.

بڕیارەکە سەرەتا لە زاخۆ جێبەجێدەکرێت، دواتر هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە لە هەر شوێنێک لیژنەیەک لە پۆلیس، تەندروستی، قایمقامیەت و ئاسایش دروستدەکرێت.

کوڤان ئاڤدەل، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی زاخۆ بە 964ـی وت، “بەشێوەیەک کار دەکەین بۆ ئەوەی 100% جگەرە و نێرگەلەی ئەلیکترونی کۆنترۆڵ بکەین”.

تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی باسی هیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نەکردووە.

“دادوەریش ئاگاداری بابەتەکەیە و سەرپێچکاران دەدرێنە دادگا. بازرگانیکردن و ریکلام و بەکارهێنان هەرسێکیان قەدەغەیە و ئەم ماوەیەی ماوە با خاوەن دوکانەکان کەرەستەکانیان بنێرنە دەرەوە چونکە دواتر روبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”، کوڤان ئاڤدەل وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

رێگری لە جگەرەکێشان دەکرێت لە قوتابخانەکانی خورماتوو

رێگری لە جگەرەکێشان دەکرێت لە قوتابخانەکانی خورماتوو