ئاراوخۆ جارێكی دیكه‌ قوربانی بۆ بارسێلۆنا ده‌دات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له‌ ئیسپانیا، قوربانییەکی گەورەی رۆناڵد ئاراوخۆی ئه‌ستێره‌ی ئۆرۆگوایی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ده‌ڵێت، ئاراوخۆ رەتیکردووەتەوە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی لە یاریی داهاتووی تیپەکە بەرامبەر جیرۆنا ئامادەبێت.
تاقیکردنەوەکان دەریانخستووه‌، ئاراوخۆ لە کاتی گێمی یەکەمی یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر ئەتلێتیکۆ مەدرید تووشی شکانی چەناگە بووە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاراوخۆ رەتیکردووەتەوە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و دەمامک دەبەستێت بۆ ئەوەی بەرامبەر جیرۆنا یاریی بکات، كه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌كه‌ ده‌كرێت.

بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە دەبێت سێ هەفتە چاوەڕێ بکات، تا له‌م پێکانەی چاک بێتەوە، بەبێ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمە یەکەمجار نییە ئاراوخۆ قوربانی بدات لە پێناو بەرژەوەندی یانه‌كه‌ی، وەرزی رابردووش ئامۆژگارییەکانی پزیشکانی بارسای وه‌رگرت و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی پێویست بوو بیكات، نه‌یكرد، هەرچەندە هەڕەشەی له‌سه‌ر بوو نه‌توانێت به‌شداریی مۆندیالی 2022 بكات.

رۆكی به‌ره‌و بارسێلۆنا

رۆكی به‌ره‌و بارسێلۆنا