20 ئه‌مپێر كاره‌با ده‌دات
کارەبا لە وزەی خۆرەوە بۆ قوتابخانەکانی هەولێر دابین دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه سوود له سیستمى وزه‌ى خۆر بۆ دروستكردنى كاره‌با وه‌رده‌گیرێت و له قوتابخانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى یونیسێفه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بودجه‌كه‌ش هه‌ر لای ئه‌وانه‌وه دابینكراوه.
نه‌وزاد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه ئه‌م پڕۆژه‌یه له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه.
وتیشی “تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه له 18 قوتابخانه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و به‌وهۆیه‌وه هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك 20 ئه‌مپێر كاره‌باى ده‌ستده‌كه‌وێت، پڕۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌کەى یونیسێف ته‌واوى عێراق ده‌گرێته‌وه و ئه‌وه‌ى له هه‌ولێریش جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌شێكی پڕۆژه‌کەیه.
به قسه‌ى نه‌وزاد عه‌بدوڵا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى پڕۆژه‌که جێبه‌جێ ده‌كات، تا شه‌ش مانگیش ئه‌ركى چاودێریكردن و چاككردنه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.